سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەددین ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان و دەستەی دەستپاکی، (غەسان جومەیلی) بەڕێوەبەری بەشی ڕاهێنان لە پەیمانگای نەوتی بێجی دەستگیرکراوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیاکانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆسەی دەستگیرکردنی ناوبراو لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان بووە، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە گەندەڵی لە دامەزراوەکەیدا.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، غەسان جومەیلی برای (عەدنان جومەیلی)یە. تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان وردەکاریی زیاتریان دەربارەی جۆری گەندەڵییەکە و بڕی ئەو پارانەی زیانیان بەرکەوتووە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.