Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 18:20

نوێنه‌رانی ترەمپ پێشنیارێک بۆ ڕووسیا و ئۆكراینا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ ده‌خه‌نه‌ڕوو

100%

ئه‌مرۆ شەممە 5ی ئه‌یلوول، ستیڤ ویتکۆڤ و جارێد کوشنەر، نوێنەرانی ئەمریکا و دۆناڵد تره‌مپ گەیشتنە مۆسکۆ و بڕیاره‌ پرۆژه‌ پێشنیاری کۆتاییهێنان بە شەڕی چوار ساڵه‌ی ئۆكراینا بۆ به‌رپرسانی باڵای رووسیا بخه‌نه‌ڕوو.

دوای دانوستانەکان لە مۆسکۆ، بڕیارە نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دوایین هەوڵی واشنتۆن بۆ شکاندنی بنبەستی دیپلۆماسیی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا كه‌ توندوتیژترین ململانێیه‌ لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دواتر بچێتە کیێڤ.

لای خۆیه‌وه‌، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی ڕێگریکردن لە سەردانەکەی نێردراوان دەدات بە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی کیێڤ لە شەوی هەینی و شەممەدا، ئەمە جگە لەوەی له‌ ئامانجێکی مەدەنی لە ناوچەی دنیپرۆی داوە و پێنج کەسی کوشتووە.

زێلێنسکی لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" نووسیویەتی "ڕوونە کە ئەم هێرشانەی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەکان وەڵامێکە بۆ ئەو گفتوگۆ و ئامادەکاریانەی پەیوەستن بە ئەگەری سەردانیکردنی لایەنی ئەمریکی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە و نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی کیێڤ یان بۆریسپیل".

 پشتڕاستیکردەوە کە "هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر دیپلۆماسی نابێت لە لایەنی ئۆکرایناوه‌. "

هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ شەممە، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی ڕاگرتنی بۆردومانکردنی کیێڤی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرکردووه‌ و له‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، "پووتین فەرمانی ڕاگرتنی بۆردومانی کیێڤ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرکردووە، کە لە نیوەی شەوەوە دەستپێدەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لەسەر بنەمای ئامادەکارییەکانی ئەمریکییەکان بووە. "

جێی باسه‌، ئەمە یەکەم سەردانی نوێنه‌رانی ترەمپ، ستیڤ ویتکۆڤ و زاواکەی دەبێت بۆ کیێڤ لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پابەندبوون بە چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.