ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی ئه‌یلوول، ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكی شیكارییدا ڕایگه‌یاندووه، ئێستا ئێران به ده‌ستی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه‌یه و ئه‌وان ئێران ئاڕاسته ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و كوێ بڕوات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئێران به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی نه‌رم و توندوتیژدا دابه‌ش بووه و باڵی كاریگه‌ر باڵی سوپای پاسدارانه كه خه‌ڵك و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان هان ده‌ده‌ن به‌ره‌و جه‌نگ نه‌ك سازش و سازان له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خراپ به‌سه‌ر خۆیدا شكاوه‌ته‌وه و ئابوورییه‌كه‌ی به‌جۆرێك داڕماوه ڕه‌نگه هه‌تا پێنج مانگی تر خۆی بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.