Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 18:04

هه‌ولێر.. لیستێك ناوی تری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ زه‌وییان وه‌رگرتووه‌

100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر لیستێك ناوی تری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ سنووری شاره‌وانی كه‌سنه‌زان زه‌وییان وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی وردبینیی كردن له‌ ناوه‌كانیان.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ ناویان له‌ لیسته‌كه‌دا هاتووه‌ به‌زووترین كات سه‌ردانی شاره‌وانی كه‌سنه‌زان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا وردبینیی له‌ زه‌وییه‌كانیان بكه‌ن كه‌ وه‌ریانگرتووه‌.   

جێی باسه‌، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی یه‌ قۆناغ قۆناغ لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی وردبینیی كردن تیایاندا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككاره‌ كارگێڕییه‌كان به‌باشی ئه‌نجام بدریت و قه‌له‌باڵغی زۆر دروست نه‌بێت له‌ كاتی سه‌ردانیی فه‌رمانبه‌راندا بۆ شاره‌وانییه‌كان.  

ئه‌وه‌ش لیستی ناوه‌كانه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌ردانی شاره‌وانی كه‌سنه‌زان بكه‌ن.  

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.