Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:56

حکومه‌تى هه‌رێم بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى زیان لێکه‌وتوان (160) ملیۆن دینار ته‌رخان ده‌کات

بڕی (1) ملیار دیناریش ته‌رخانكرا بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایده‌گه‌ینێت: وه‌ك قۆناغی دووه‌م بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و گیرو گرفتانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌نجامى بوومه‌له‌رزه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه‌ بڕى (160) ملیۆن دینار ته‌رخانكرا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و قوتابخانانه‌ى كه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى (سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان)، كه‌ له‌ ئاكامى بوومه‌له‌رزه‌ زه‌ره‌رو زیانى به‌ركه‌وتووه‌، له‌ هه‌مانكاتدا بڕی (1) ملیار دیناریش ته‌رخانكرا بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.