Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 15:38

به‌ نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.

بیست وچوار نازناوی له‌ ئاستی تاك و حه‌فتاوشه‌ش نازناویشی له‌ ئاستی جووت بردۆته‌وه.
کوردستان TV
100%


كچه‌ یاریزانی پێشووی تێنسی چیكی  نۆڤۆتنا به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

نۆڤۆتنای ته‌مه‌ن چل و نۆ ساڵ و پاڵه‌وانی ویمبڵدۆنی ساڵی  هه‌زارو نۆ سه‌دو نه‌وه‌دو هه‌شت دوای ڕكابه‌ریه‌كی  دوورودرێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد‌.

نۆڤۆتنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌نها یه‌ك نازناوی گراندسلامه، به‌ڵام له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی و له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ جیاجیاكاندا بیست وچوار نازناوی له‌ ئاستی تاك و حه‌فتاوشه‌ش نازناویشی له‌ ئاستی جووت بردۆته‌وه.

له‌ ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاوهه‌شتیشدا، نازناوی جامی یه‌كێتی تێنسی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی چیكوسلۆڤاكیا به‌ده‌ستهێناوه‌ .

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.