یاریزانی بولگاری گریگۆر دیمیترۆڤ نازناوی دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی پیشه‌گه‌رانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، دیمیترۆڤ به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و به‌ئه‌نجامی (حه‌وت ، پێنج) (چوار ، شه‌ش) (شه‌ش ، سێ) له دێڤید گۆفینی به‌لجیكی برده‌وه.
دیمیترۆڤی ته‌مه‌ن بیست وشه‌ش ساڵ كه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌كات، بووه یه‌كه‌م یاریزانی بولگاری كه نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست دێنێت.
به بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه‌ش، دیمیترۆڤ به بڕی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵاتكراو سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.