Erbil 27°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:13

داهاتی کۆنسێرته‌که‌ بۆ لێقه‌وماوانی کرماشانه‌

له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی قه‌قنووس به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان گۆرانیبێژی ناسراوی كورد( شارام نازری) و تیپی مۆسیقای كامكاره‌كان كۆنسێرتێك له‌ تاران ئه‌نجامده‌ده‌ن .

ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆنسێرته‌ "نازری" وتی ،ئێمه‌ ناتوانین كۆی كێشه‌كانی لێقه‌وماوان چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵام هیچ نه‌بێت به‌و یارمه‌تیدانه‌ ده‌توانین هه‌ندێك له‌ ئازاره‌كانی ئه‌وان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ تیپی كامكاران ڕێككه‌وتووین له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی تاران  كۆنسێرتێك به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌ڵكی كرماشان ئه‌نجامبده‌ین .

جێی باسه‌ ئه‌و كۆنسێرته‌ كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو  له‌ تاران ئه‌نجامبدرێت ،له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی قه‌قنووس به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ هه‌موو داهاته‌كه‌شی بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان ده‌بێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.