سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له‌لایه‌ن ناسیاو و خه‌ڵكانێك له كۆمیته‌كه پێیان گوتم كه په‌رله‌مانتاری خۆتان(یه‌كێتی) ناوی تۆی داوه به كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه نه‌ك به‌ته‌نها پشگیری له‌ڕیفراندۆم به‌ڵكو ئه‌وه‌شی گوتووه كه من ده‌نگم به‌به‌ڵێ داوه له‌ڕیفراندۆمدا.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی پشتگیری ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كرد زیاتره له(١٥)په‌رله‌مانتار،به‌ڵام به‌ته‌نها ئه‌و پانزه په‌رله‌مانتاره دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه له‌دوو سه‌رچاوه‌وه گه‌یشتووه به‌و كۆمیته‌یه، به‌شێكیان له‌ڕێگای به‌دواداچونی خۆیان و وه‌رگێڕانی قسه‌كانی ئێمه‌وه بووه، سه‌رچاوه‌ی دووه‌میش چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورده كه‌ناوی ئێمه‌یان داوه به‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه و سزادان.
گوتیشی: له‌لایه‌ن ناسیاو و خه‌ڵكانێك له كۆمیته‌كه پێیان گوتم كه په‌رله‌مانتاری خۆتان(یه‌كێتی) ناوی تۆی داوه به كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه نه‌ك به‌ته‌نها پشگیری له‌ڕیفراندۆم به‌ڵكو ئه‌وه‌شی گوتووه كه من ده‌نگم به‌به‌ڵێ داوه له‌ڕیفراندۆمدا.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی گوت: هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره یه‌كێتیه كه له‌فڕاكسیۆنه‌كه‌ی خۆمه ناوی منی داوه گوایه بڕوانامه‌كه‌م ساخته‌یه و ئێستا دۆسیه‌كه له دادگایه، بێگومان دواتر به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندنم سكاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌م.
ده‌شڵێت: به‌پێی ئه‌و ماده‌یه‌ی دۆسیه بۆ ئه‌و پانزه په‌رله‌مانتاره كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر سزابدرێین سزاكه‌مان له‌سێداره‌دانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.