Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:41

10 ملیار دینارى پارەی جووتیارانی هەرێمى کوردستان گەیشت

پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى‌ شارى دهۆك گه‌یشت
کوردستان TV
100%

په‌ڕله‌مانتارى فراكسیۆنى زه‌رد له ‌لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى ‌په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت، پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى‌ شارى دهۆك بۆ ساڵى 2017 كه‌ 80 له‌سه‌دە‌  گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر و سبه‌ى ڕه‌وانه‌ى شارى دهۆك ده‌كرێت.

(زیاد حوسێن سلێمان)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''پاش ئه‌وه‌ى بڕى 80 له‌سه‌دى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌ بڕیارى خه‌رجكردنى درا و هاته‌ ڕه‌وانه‌كردن، به‌ڵام به‌شى شارى دهۆك نه‌گه‌یشت به‌ هۆى ڕاگرتنى مامه‌ڵه‌ى بانكى له ‌لایه‌ن به‌غداوه‌، بڕى (10) ملیار دینار مابوو، ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕه‌ش گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر و سبه‌ى ڕه‌وانه‌ى شارى دهۆك ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر جووتیارانى ئه‌و شاره‌ دا.''

بە گوێرەی زانیارییەکان به‌غدا داواى لیستى ساڵى 2014 و ، 2015 ‌و 2016ى له‌ سایلۆكان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆیان ڕه‌وانه‌ بكه‌ن، تا بزانن چه‌ند پاره‌ ماوه‌ خه‌رجى بكه‌ن.

خه‌رجكردنى 80 له‌سه‌دى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017 له ‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقەوە له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا جووتیاران پاره‌ى سێ ساڵى ڕابردوویان به ‌ته‌واوى پێ نه‌دراوه،‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى زیاتره‌ له‌ 700 ملیار دینارى عێراقییە له‌گه‌ڵ 20 له‌سه‌دى بۆ ساڵى 2017 کە له‌لاى حكوومه‌تى عێراق ماوه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.