Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:07

سعودیە پڕۆژەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران دەداتە کۆمکاری عەرەبی

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوە
کوردستان TV
100%

عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە پڕۆژەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران دەداتە کۆمکاری عەرەبی و دەڵێت" ئێران بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی و دروستکردنی فیتنەی تائیفی و مەزهەبی.

ئەمڕۆ پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی، وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە کۆبوونەوە. ئەو وەزیرانە رەشنووسی پڕۆژەیەکی سعودیەیان ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کرد، کە تێیدا باس لە زیادبوونی هەژموونی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و عەرەبی دەکات.

رەشنووسەکەی سعودیە داوادەکات لەسەر ئاستی کۆمکاری عەرەبی رووبەڕووی ئەو پلانەی ئێران ببنەوە. 

هەر ئەمڕۆ (19-11-2017) وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. 

عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە گوتارێکی پێشکەشکرد و سەرەتا سوپاسی ئەو بەدەنگەوەهاتنەی وڵاتانی عەرەبی کرد، کە لەسەر داوای ریاز ئەو کۆبوونەوە نائاساییە گرێداوە و پێیوابوو ئەو بەدەنگەوەهاتنە "هەستکردنی وڵاتانی عەرەبیە بۆ ئەو مەترسییەی رووبەڕووی ئاسایشی ناوچەکەو سەقامگیرییەکەی بووەتەوە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.