بریاره لەدانیشتنەکانی ئەم ھەفتەیەدا، پەرلەمانی تورکیا لەبارەی ئەندامیهتی پەرلەمانتارى كورد "لەیلا زانا"، کە تائێستا بەپێی ماددەی 81ی دەستووری ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی نەخواردووە، بریارى كۆتایی بدات، واته ئەگەر زۆرینهى پەرلەمانتاران بریاریاندا ناوبراو له كارى پهرلهمانتارى دوور بخرێتهوه بههۆى سوێند نهخواردنى، ئەوا لەیلا زانا لە پەرلەمانتاری لادەبرێت.
بۆیه بریاره رۆژی سێشەممە 21-11-2017 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیدا بڕیار لەسەر چارەنووسی پەرلەمانتار لەیلا زانا بدات.
کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی تایبەت لەبارەی کەیسی لەیلا زانا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هەدەپە لە بازنەی ئاگری، رۆژی دووشەممە راپۆرتی کۆتایی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکات و رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیدا دەخرێتە دەنگدان و بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدرێت بەمانەوەی لە ئەرکی پەرلەمانتارێتی یان دوورخستنەوەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.