"نه‌جمه‌دین شهوكت یاریان" كه‌سایه‌تی دیاری فه‌رهه‌نگی كوردی له‌شاری سنه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
شهوكت یاریان كه‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی دیاری شاری سنه بوو به‌رده‌وام به درێژایی ژیانی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی بوو ، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی ئاوێنه بوو، به‌ڵام دواجار به هۆی پیری و نه‌خۆشییه‌وه دوێنێ له شاری سنه كۆچی دوایی كرد.
"نه‌جمه‌دین شهوكت یاریان" له ساڵی (1948) له دایك بووه، چه‌ند ساڵێك له به‌شی كوردی ته‌له‌فزیۆنی ئێران كاری كردووه چه‌ندین كاری نووسینی ئه‌ده‌بی كردوه لێره‌دا ئاماژه به‌هه‌ندێ له كاره‌كانی ده‌ده‌ین: دوو كتێبی له (م. عه‌بدولڵا په‌شێو) كردووه فارسی كه بریتین له: (برووسكه چاندن) و به‌ره‌و زه‌رده‌په‌ڕ، مامۆستا شهوكت یاریان كتێبێكی دیكه‌ی په‌شێو كه بۆ یادی شێركۆ بێكه‌س نووسراوه كردووه به فارسی چاپكردوه هه‌روه‌ها شیعری زۆربه‌ی ئه‌دیبانی فارسی كردووه به كوردی كه بریتین له (ئیسماعیل خوێی، نیما، فروغ) هتد.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.