سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێ، حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و مه‌زهه‌بگه‌رایی و هزری تاییفی له‌نێو خه‌ڵك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
نه‌سره‌ددین سندی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رایگه‌یاند: له ئێستادا ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی نه‌خوازراو و ناهه‌مواردان، هه‌ڵبه‌ت له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ره‌وشه‌كه جیاوازه، به‌ڵام به گشتی ئه‌و ناوچانه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه‌ركووك و خورماتوو بووه‌نه‌ته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی و چه‌ندین گرووپی چه‌كداری تیایاندا بڵاوبووه‌ته‌وه به‌وهۆیه‌وه هاتوچۆی هاووڵاتییان له‌ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار په‌كی كه‌وتووه، رۆژانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا ژماره‌یه‌كی زۆر له گرووپی جیاواز هه‌ن كه پێكدێن له سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه چه‌ندین گرووپ له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌روه‌ها چه‌كدارانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه كه نازانرێت ژماره‌یان چه‌ند چه‌كدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وه‌ك ساڵی ٢٠٠٣ی لێبێت، پێویسته به‌زووترین كات چه‌كدارانی په‌كه‌كه،یه‌په‌گه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه بكشێنێته‌وه، تاكو له رێگه‌ی میكانیزمێكی هاوبه‌ش و هێزێكی هاوبه‌ش كه پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن بپارێزرێن.
گوتیشی: چه‌كدارانی په‌كه‌كه، یه‌په‌گه كه گرووپی عێراقی نین، هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، حه‌شدی شه‌عبی مه‌زهه‌بگه‌رایی و هزری تاییفی له‌نێو خه‌ڵك بڵاوده‌كاته‌وه، له شنگال و زوممار به هۆی مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی خه‌ڵك ئاواره بوون و ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه.له كه‌ركووك و خورماتووش كورد و عه‌ره‌بی سوننه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی به ئامانج ده‌كرێن و ده‌كرێنه قوربانی ململانێی تاییفی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.