ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بارزانی کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی (شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی).
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوول، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانیمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی سەرۆک بارزانی دەکەین.
ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامەکەیدا بە تایبەتی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، قاسم ئەعرەجی نزا و هیوایی خواستووە کە خودای گەورە کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و نیشتەجێی بەهەشتی بەرینی بکات، هەروەها سەبر و ئارامی بە کەس و کار و بنەماڵەکەی ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.