سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بارزانی کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی).
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوول، سەرمەد خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند: بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی دەکەین، بۆ کۆچی دوایی برای گەورەی بنەماڵەکەیان، خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید بارزانی) کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
سەرمەد خەنجەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە هاوبەشی خەمی بنەماڵەی بارزانییە و لە خودای گەورە داواکارە کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرەبانی خۆی شاد بکات و بەیەکجاری نیشتەجێی بەهەشتی بەرینی بکات، هەروەها هیوای خواستووە ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیی بنەماڵەکەیان بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.