Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:20

گوته‌بێژی عه‌بادی: حکومه‌تی عێراق گۆڕانکاری له‌ پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌دا ده‌کات

له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتووان
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یێنێ، حكومه‌تی عێراق گۆڕانكاری له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 دا ده‌كات.

سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌ڤانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: دوا پێداچوونه‌وه‌ به‌ بودجه‌ی ساڵی 2018 ده‌كرێت و دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆكان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌، له‌ رۆژانی داهاتوودا ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت.

حه‌دیسی گوتیشی: بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتووانی، به‌راورد به‌ ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق ده‌گۆڕدرێت.

دوێنێ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گه‌ڕانده‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.