Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 22:58

له‌م وه‌رزه‌دا له‌سێ یاری دووچاری دۆران بووه‌

سه‌ركه‌وتنێكی گرنكی به‌سه‌ر سیسكا مۆسكۆی رووسی به‌ده‌ست هێنا
کوردستان TV
100%


یانه‌ی فه‌نه‌ر باخچه‌ی هه‌ڵگری نازناوه‌مه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرنكی به‌سه‌ر سیسكا مۆسكۆی رووسی به‌ده‌ست هێنا ، كاتێ یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی نه‌وه‌تو پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر نه‌وه‌دو سێ خاڵ بدره‌وه.

‌ فه‌نه‌ر باخچه‌ له‌م وه‌رزه‌دا له‌سێ یاری دووچاری دۆران بووه‌ كه‌ دوایینیان یاری گه‌ری حه‌وته‌م بوو له‌به‌رامبه‌ر ئۆلۆمپیاكۆس، بۆیه‌ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستی به‌یاری كردو توانی له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م پێش بكه‌وێـ.

له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌دا سیسكا مۆسكۆ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستی به‌یاریكردن كرد تا دوو خوله‌ك به‌ر له‌به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌ فه‌نه‌ر باخچه له‌رێی یاریزان نیكۆلۆ میلی دوو خاڵی تۆماركردو له‌یاریه‌كه‌ پێش كه‌وتن، به‌مه‌ش فه‌نه‌ر باخچه‌ بووه‌ خاوه‌ن پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ. 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.