له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری سێزده‌ی خولی فه‌ره‌نسا یانه‌ی ئه‌میان له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌گه‌ڵ مۆناكۆی پاڵه‌وانی پار ساڵ به‌رامبه‌ر ده‌رچوون به‌تاكه گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان.
له‌سه‌ه‌رتای یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هۆشیاریه‌وه یاریان ئه‌نجام ده‌دا تا له‌خوله‌كی سی و یه‌ك ئه‌میان به‌واژووی یاریزان سێرج گاكبی توانی گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن له‌یاریه‌كه‌دا تۆمار بكات.
به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌میان به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌م مۆناكۆ زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت تا له‌خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت ستیڤان یۆڤیتیچ توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون تۆمار بكاته‌وه‌و یاریه‌كه‌ی وه‌ك خۆی لێكرده‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هه‌ردوولا زۆر هه‌ولیاندا گۆڵی زیاتر تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆماركردنی گۆڵی دیكه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.