Erbil 7°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 02:07

یاری داهاتووی دیمترۆڤ له‌به‌رامبه‌ر جاک سۆک ده‌بێت

سۆك هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ شكست دانی هه‌ر یاریزانێك.
کوردستان TV
100%


له‌پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی كۆتا وه‌رزی پیشه‌گه‌ران گریگۆر دیمترۆڤ گه‌یشته‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی دوای بردنه‌وه‌ی له‌ تێنسزانی ئیسپانی بابلۆ كارینۆ بۆستا به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام.

له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا دیمترۆڤ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستی به‌یاری كردو توانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش، یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا بێنێت، له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌دا دیمترۆڤ به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی و ئه‌م گۆمه‌ڵه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی شه‌ش ، یه‌ك برده‌وه‌.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یاری داهاتووی دیمترۆڤ له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر تێنس زانی ئه‌مه‌ریكی جاك سۆك ده‌بێت.
 دوای به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌ش له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گریگۆر دیمترۆڤ رایگه‌یاند له‌م دواییانه‌دا جاك به‌ئاستێكی باش ده‌ركه‌وتووه‌ و هه‌میشه‌ مه‌ترسی له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانی دروستكردوه‌.

هه‌روه‌ها ناوبراو تیشی جه‌خت له‌سه‌ر یاریه‌كه ‌ده‌كه‌مه‌وه‌، چونكه‌ سۆك هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ شكست دانی هه‌ر یاریزانێك.

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.