سەمەر محەمەد، ئەندامی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردانی فەیلی بە ماڵپەڕی (بەغدادو لیەوم)ی ڕاگەیاندووە، کوردانی فەیلی بەهۆی کوردبوون و هەڵوێستی نەتەوەییانەوە لهلایهن عەرەبە شیعەکانی عێراق دەچەوسێندرێنەوەو ستهمیان لێدهكرێت.
چەند مانگێکیش پێش ئێستا، حزبی دەعوە، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، هەڕەشەی دەرکردنی کوردانی فەیلی لە بەغدا کرد، بەهۆی ئەوەی سوورن لەسەر هەڵوێستە نەتەوەییەکانیان.
تێزانین فەیلییەکان ژمارەیەک هۆزو عەشیرەتی کوردین و لە بەغدا و ناوچەکانی باکوور و باشووری ئەو شارە نیشتەجێن، كه موسڵمانن و زۆربەیان سهربه مەزهەبى شیعەن، بەڵام هەستی نەتەوەیی و کوردبوونیان واى كردووه له سهردهمى رژێمى سهددام حوسێن تاكو ئهمرۆ بهردهوام ستهمیان لێ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.