Erbil 8°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 08:48

هونه‌رمه‌ند فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د میدیاکانی کوردستان به‌ هه‌ڵه‌دا ده‌بات

ته‌نها بۆ خۆشی بوو
faesal mhamad-aktar
کوردستان TV
100%

مامۆستا و هونه‌رمه‌ندێكی شاری هه‌ولێر،له‌رێگه‌ی  بڵاوكردنه‌وی وێنه‌یه‌كی خۆی "له‌ شوێنی بۆیاخچییه‌ك" له‌لاپه‌ره‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك هه‌وادارانی خۆی و میدیاكانی كوردستان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌بات.

 له‌و كاته‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند زۆر ئاساییه‌ له‌ كارێكی درامی یان شانۆیی هه‌موو رۆڵێك ببینێت وه‌كو كرێكاری ،بۆیاخچی،شوفێری،وه‌زیر...

له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی خۆی هونه‌رمه‌ند فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ كاری بۆیاخچێتی بكات و ڕای گه‌یاند: ته‌نها بۆ خۆشی وێنه‌ی له‌ شوێنی بۆیاخچییه‌ك گرتووه‌.. ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی گرت كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بابه‌تی وێنه‌ گرتنه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌ كرا..         

به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند چالاكوانان به‌ توندی هێرشیان كرده‌ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌وه‌ تۆمه‌تباریان كرد كه‌ مامۆستاكه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ناچار بووه‌ ئه‌م كاره‌ بكات.

شایانی باسه‌ فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د له‌ ساڵی 1955 له‌ هه‌ولێر له‌دایكبووه‌ و له‌ساڵانی 1970دا ڕۆڵی له‌ بووژاندنه‌وه‌ی شانۆگه‌ریی كوردیدا هه‌بووه‌ به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و سینه‌مایی و درامی كردوه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.