Erbil 8°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 08:57

سه‌عد حه‌ریری رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لوبنان

رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌شداری له‌ جه‌ژنی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان ده‌كات
کوردستان TV
100%

سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی لوبنان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌یروت و رۆژ چوارشه‌ممه‌ به‌شداری له‌ جه‌ژنی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لوبنان رایگه‌یاند: له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی لوبنان، میشێل عه‌ون به‌ سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، راگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌یروت و رۆژ چوارشه‌ممه‌ به‌شداری له‌ جه‌ژنی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان ده‌كات.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لوبنان، میشێل عه‌ون په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی، سه‌عد حه‌ریریه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دوای دوو هه‌فته‌ مانه‌وه‌ له‌ سعوودیه‌، به‌یاوه‌ری خێزانه‌كه‌ی له‌ ریازه‌وه‌ گه‌یشته‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان، نه‌بیه‌ به‌ڕی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی، سه‌عد حه‌ریری په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕی ئه‌نجامداوه‌ و له‌میانیدا جه‌ختی له‌ به‌شداریكردنی له‌ جه‌ژی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رێكه‌وتی ٢٢ی ئه‌م مانگه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.