Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:13

سێ پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى له‌ که‌رکوک ده‌ڕفێندرێن

سێ كه‌سه‌كه‌ خه‌ڵكى گوندى كه‌لهوڕى سه‌ربه‌ پارێزگاى كه‌ركوكن
کوردستان TV
#7 #9
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وت پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى ده‌كه‌ونه‌ كه‌مینى حه‌شدى شه‌عبى تا ئێستا سێ له‌ پێشمه‌رگه‌كان چاره‌نوسیان نادیاره‌

به‌ پێى سه‌رچاوه‌ كانى میدیایى له‌ شاى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ ئێواره‌ى هه‌ینى حه‌وت پێشمه‌رگه‌ى یه‌ كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ گوندى قوتانى نزیك كه‌ركوك ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ى هێزه‌كانى به‌درى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى كه‌ هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كان له‌ئه‌نجامدا چوار پێشمه‌رگه‌ رزگاریان ده‌بێت و سیانه‌كه‌ى دیكه‌ به‌ بێ هۆكار له‌ لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى  ده‌ڕفێندرێن.


هه‌ربه‌ پێى هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ خه‌ڵكى گوندى كه‌لهوڕى سه‌ربه‌ پارێزگاى كه‌ركوكن كه‌ نزیكه‌ له‌ گوندى داره‌مان، به‌ناوه‌كانى (فریاد عومه‌رعه‌لى)و(هیوا عومه‌رحه‌سه‌ن)و (كۆسره‌ت جه‌لال) تا ئێسته‌ش چاره‌ نوسیان نادیاره‌

هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ 16 ئۆكتۆبه‌رى 2017 له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوپاى عێراق به‌ هاوكارى گروپێكى ناویه‌كێتى توانیان ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوك دابگرن،نزیكه‌ى دووسه‌ت هه‌زار كورد له‌و پارێزگایه‌ ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بووینه‌ ،تا ئێسته‌ش ئیداره‌ى شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوپاو حه‌شدى شه‌عبى به‌رێوه‌ ده‌برێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.