Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:58

ئه‌تله‌تیکۆ چاوی له‌وه‌یه‌ به‌ئه‌نجامێکی باش ده‌رچێت

یانه‌ی شاهانه‌ پار ساڵ تیپێك بوو زۆر نازناوی كۆكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری دوازده‌هه‌می خولی ئیسپانیا یاریگای واندا میترو پولیتانۆ یاری دێربی مه‌درید له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید له‌خۆوه‌ ده‌گرێت.

 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆی خاوه‌ن ماڵ به‌كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له‌پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیه‌‌ ، بۆیه‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ چاوی له‌وه‌یه‌ له‌یه‌كه‌م یاری به‌رامبه‌ر ریال له‌سه‌ر یاریگا نوێیه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامێكی باش ده‌رچێت و سوود له‌ ناجێگیری ئاستی یانه‌ی ریال ببینێت كه‌ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ئاستێكی ناجێگیر ده‌ستی به‌یاری كردوه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریال مه‌درید پاڵه‌وانی پار ساڵ ئه‌وا ئه‌مساڵ له‌ده‌ستپێكی ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌ و به‌جیاوازی هه‌شت خاڵ له‌ خانه‌ی پێشه‌نگ دووره‌ و له‌پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیه‌.

یانه‌ی شاهانه‌ پار ساڵ تیپێك بوو زۆر نازناوی كۆكرده‌وه‌ و سه‌رجه‌م چاودێران پێیان وابوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاروانی وه‌رزی نوێی 2017-2018 ئه‌و تیپه‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار قورس ده‌بێت له‌به‌رده‌م ركابه‌ره‌كان. 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.