Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 09:09

لە ئەنقەره‌ 60 که‌س به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی‌ فه‌تحوڵا گول دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانى توركیا هەڵمەتێکیان لە 30 پارێزگا ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركیا رایگه‌یاند"به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ هێزە ئەمنییەکانى توركیا هەڵمەتێکیان لە 30 پارێزگای تورکیا ئەنجامداو لەمیانی هەڵمەتەکەدا لە ئەنقەره‌ 60 گومانلێکراو دەستگیرکران، كه‌ زۆبه‌یان كارمه‌ندى پێشووى ده‌زگاى ئاسایش و پۆلیس بوون.

تێزانین له‌دوای‌ هه‌وڵی‌ كوده‌تاكه‌ی‌ ته‌مموزی‌ 2016ه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى توركیا هه‌زاران كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، به‌تۆمه‌تی‌ تێوه‌گلانیان له‌ كوده‌تاكه‌و بوونى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل  بزوتنه‌وه‌ی‌ فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.