گۆنول دیلان له ساڵی 1991 له ئامه‌د له دایكبووه كچه هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستانه ناوێكی دیاری باكووری كوردستانه، ئه‌و توانیویه‌تی له بواری گۆرانی گوتن و سینه‌مادا جێ په‌نجه‌ی خۆی بكاته‌وه.
شایانی باسه یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆنول له‌ساڵی 2008 یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوكرده‌وه، كه له 14 تراكی به ناوی " ئه‌وه‌ی من بخوازێت قازانج ده‌كات" ، ئه‌و كات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بووه، ئه‌لبوومێكی زۆر فرۆشراو ئێستاش به‌شێوازی ئۆنلاین ده‌فرۆشرێت ،له ساڵی 2009 به‌شداری یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی له ئیسته‌نبووڵ كردوه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له یه‌كه‌مین كاری سینه‌مایی هه‌ر هه‌مان ساڵ به‌شداری له فیلمێكی دیكه كرد، كه له‌و كاتدا به كارێكی گرنگ ناوزه‌رد كرا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دراماكانی ژان، گۆنول دیلان زیاتر له نێو خه‌ڵكدا ناسرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی شاره‌زابوون له میوزیك و گۆرانی كوردی، له‌لایه‌ن یه‌كێك له كه‌ناڵه كوردییه‌كانی باكووری كوردستان داواكرا به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه پێشكه‌ش بكات.
ئێستا گۆنول دیلان سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی گۆرانی و میوزیكی كوردییه كه له 5 تراك پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار بۆ وێنه‌گرتنی نوێترین ڤیدیۆكلیپی گۆرانی ده‌كه‌م، كه له باكووری كوردستان كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت.
شایانی باسه له بواری نمایشی جل وبه‌رگیشدا گۆنول كاری كردووه، له یه‌كێك له نمایشه‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.