Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:26

ئه‌و بینا سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ى که‌ له‌ سرووشته‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌

ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ده‌ڵێ: ((به‌ قولى ته‌ماشاى سرووشت بكه‌ن، دواجار هه‌موو شتیك به‌ باشى تێده‌گه‌ن))
په‌رستگا لوتوس له‌ نیودڵهى
کوردستان TV
100%

ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ده‌ڵێ: ((به‌ قولى ته‌ماشاى سرووشت بكه‌ن، دواجار هه‌موو شتیك به‌ باشى تێده‌گه‌ن))

سرووشت ڕۆلى به‌رچاو ده‌گێرێت له‌ ئیلهام و بیرۆكه‌ و به‌خشین به‌ ئه‌ندازیاران بۆ دروست كردنى بینا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان، ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌ك كه‌ ده‌توانن به‌ جوانى و ئاشكرا له‌ شارستانییه‌تى یۆنانى و ئیمپراتۆرییه‌كانى رۆمى كۆندا ببینین.

سرووشت سه‌ره‌كیتریین بناغه‌ى به‌خشیوه‌ به‌ جێهانى ئه‌ندازیارى و دیزانه‌ره‌ گه‌وره‌كان، بۆ درووستكردن و خولقاندنى سه‌رنجراكیشترین بیناكانى جیهان و سه‌رده‌م، واته‌ دونیاى ئه‌ندازیارى سه‌رده‌مییانه‌ توانییویه‌تى به‌ به‌كارهێنانى نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا، ئالۆزترین دیمه‌نه‌كانى سه‌رده‌مییانه‌ دووباره‌ له‌سه‌ر شێوه‌ى بیناى سه‌رنجڕاكیش بنیات بنێنه‌وه‌.


لێره‌دا باس له‌ 7 به‌رهه‌مى ئه‌ندازیارى ده‌كه‌ین كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ سرووشته‌وه‌ ئیلهامیان وه‌رگرتووه‌:

 

 

یاریگاى پیگه‌ن یا (یاریگاى هێلانه‌ى باڵنده‌)
ئه‌م یاریگایه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سویسرى ( Herzog & De Meuron ) دیزاین كرا و بۆ یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى 2008ى په‌كین له‌ چین دروستكراوه‌ و 110,000 تون ئاسنى ستیل تیدا به‌كار هێنراوه‌ و برى 420 ملێون دۆوڵاى ئه‌مریكى تێچوه‌، ئه‌م یاریگا سه‌رسورهێنه‌ره‌ به‌ (هێلانه‌ى باڵنده‌) ده‌شۆبهێنن.

یاریگاى پیگه‌ن یا (یاریگاى هێلانه‌ى باڵنده‌)

 

 

مه‌كته‌بى سه‌ره‌كى ئه‌لدار 
بیناى مه‌كته‌بى سه‌ره‌كى ئه‌لدار ئه‌م بینایه‌ له‌ ساڵى 2008 دروست كراوه‌ له‌ شارى ئه‌بوزه‌بى و 110 مه‌تر به‌رزه‌ و ئه‌م بینایه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بینا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان، دیزاینى له‌ سه‌ر شێوه‌ى (سه‌ده‌فى حه‌له‌زون )ى دیزاین كراوه‌.

مه‌كته‌بى سه‌ره‌كى ئه‌لدار 

 

 

باڵه‌خانه‌ى تاییپى 101 
باڵه‌خانه‌ى تاییپى 101 له‌ گه‌ره‌كى شینى له‌ پایته‌ختى تاییپى له‌ وڵاتى تایوان دروست كراوه‌ و ئه‌م باڵه‌خانه‌یى یه‌كێ بوو له‌ به‌رزترین باڵه‌خانه‌كانى جیهان له‌ نێوان ساڵانى 2004 تا 2009 و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى C.Y.Lee & partners دروست كراوه‌ و دیزاینى له‌سه‌ر شێوه‌ى دارى حه‌یزه‌ران دیزاین كراوه‌ و ئه‌م داره‌ هێماى زانست و بونیادنان له‌م وڵاته‌ ده‌به‌خشێت.

باڵه‌خانه‌ى تاییپى 101 

 

 

پردى خولاوه‌ 
ئه‌م پرده‌ ده‌كه‌ویته‌ سه‌ر ( خه‌لیجى مارینا ) له‌ ساڵى 2010 له‌ وڵاتى سه‌نگاپوور درووست كراوه‌ و 280 مه‌تر درێژه‌. خاڵى سه‌رنجڕاكێشى ئه‌م بیناییه‌ ئه‌ه‌یه‌ كه‌ بۆ دیزاینى ئه‌م پرده‌ ئیلهام له‌ (DNA)ى مرۆڤ وه‌رگیراوه‌.

پردى خولاوه‌ 

 

 

بیناى سانت میرى ( The Gherkin) له‌ لندن
ئه‌م بینایه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیارى به‌ناوبانگ ( نۆرمه‌ن فۆسته‌ر ) وه‌ دیزاین كراوه‌ و بۆ دیزاینكردنى سوود له‌ شێوه‌ى خه‌یار وه‌رگیراوه‌ هه‌ر به‌ هه‌مان ناو ناوبانگى وه‌رگرتووه‌ كه‌ پێی ده‌لێن The Gherkin  واته‌ خه‌یار. 

بیناكه‌ له‌ ساڵى 2004 ته‌واو كراوه‌ و 180 مه‌تر به‌رزیتى ده‌كه‌ویته‌ 30 ساینت میرى له‌ پایته‌ختى به‌ریتانیا له‌ لندن. 

بیناى سانت میرى ( The Gherkin) له‌ لندن

 

 

بیناى ( ئه‌تمیۆم )
ئه‌م بینایه‌ له‌ ساڵى 1958 بۆ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ( ئیكسیۆ 58 ) له‌ شارى برۆكسێلى وڵاتى به‌لجیكا دروست كراوه‌ و دیزاینى له‌سه‌ر شێوه‌ى ( یه‌ك كریستالى ئاسن ) دروست كراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار ئه‌ندرییه‌ واتیه‌ركین و ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى جاین پولاك مودیل و دیزاین كراوه‌.

بیناى ( ئه‌تمیۆم )

 

 

په‌رستگا لوتوس له‌ نیودڵهى 
ئه‌م په‌رستگا له‌ بهاپوور له‌ نیودڵهى دروست دراوه‌ و شێوه‌ى له‌ گوڵى لوتوس وه‌رگیراوه‌، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارى ئیرانى ( فاریبورز ساهابا ) دیزاین كراوه‌ و په‌رستگاكه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دروست كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاینى به‌هایین، په‌رستگاكه‌ له‌ 27 به‌ردى مه‌رمه‌ر پێكدێت و 9 ده‌رگاى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى هه‌یه‌ و بۆ ناو هوڵى په‌رستگاكه‌ ده‌ڕوات هه‌روه‌ها 2500 كه‌س ده‌گریت.

په‌رستگا لوتوس له‌ نیودڵهى 

 


له‌ ناشنال جوگرافیك وه‌رگیراوه‌ 
وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز 

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.