Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 05:06

عوسمان بایدەمیر دواى دەستگیرکرنى؛ ئازاد کرا

لەلایەن دادگای ئورفاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو
کوردستان TV
100%

لەلایەن دادگای ئورفاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو

عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتار و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەدوای دەستبەسەرکردنی بۆ چەند کاژێرێک لە شاری ئیستەنبوڵ و وەرگرتنی ئیفادە، ئازادکرا.

عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی ھەدەپە، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە ئەستەنبوڵ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە فرۆکەخانەی ئەتاتورکی شاری ئەستەنبوڵ دەستگیرکراو گواسترایەوە بۆ دادگای بەکرکۆی، بۆ ئەوەی وتەی لێوەربگیردرێت.

ئەو پەرلەمانتارە، لەسەر دۆسیەیەک بە تۆمەتی بانگەشە بۆ پەکەکەو کەجەکە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت. بەپێی دۆسیەکە نەورۆزی ئەمساڵ، لە ناوچەی بیرەجیک، وتاری پێشکەشکردووەو بانگەشەی بۆ پەکەکەو کەجەکە کردووە.

تێزانین عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی ھەدەپە، ھەفتەی رابردوو لەلایەن دادگای ئورفاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.