Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 20:13

بیناڵی یڵدرم: ھۆشداریمان داوەتە ئێران کە مەزھەبی بڵاو نەکاتەوە

هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی هەر جۆرێکی مەزهەبی زۆر باش نابێت
کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی مەزهەبی شیعە لە ناوچەکە هەڕەشەیەکی گەورەیە و لەو بارەیەوە ئێرانى دراوسێمان ئاگادار دەکەینەوە.

بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە میانی چاوپێکەوتنێکدا كه‌ لە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکیدا ئەنجامیدا و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسەکەی دایەوە، بە درێژایی 500 ساڵی رابردوو هیچ جەنگێک لە نێوان تورکیا و ئێراندا رووینەداوە و هەڵوێستی تورکیا لەسەر پرسەکانی ناوچەکە ڕوون و ئاشکرابووە.

هەروەها گوتی: هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی هەر جۆرێکی مەزهەبی زۆر باش نابێت بۆ ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە، ئاشكراش دەكات، ھۆشدارییان داواتە ئێران لەوەی مەزھەبی شیعە لە ناوچەكە فراوان و بڵاو نەكاتەوە.

بنالی یڵدرم، گوتیشی  بڵاوبوونەوەی مەزھەبی شیعە بە ناوچەكەدا ھەڕەشە لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە دەكات. ھۆشداریشی داوەتە ئێران كە مەزھەبەكە بڵاو نەكاتەوە لە پێناو روونەدانی شەری مەزھەبی، چونكە ئەگەر ئەمە روویدا، نازاندرێت شەرەكە چۆن كۆتایی بێت و دەرەنجامی نەرێنی گەورەی لێدەكەونەوە.

بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ملیۆنەها هاووڵاتی سووری لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە و دەربەدەر بوون و زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی سووری بێگوناحیش کوژراون و گوتی: سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار ئاوارەی سووری بۆ رزگارکردنی گیانیان پەنایان بۆ تورکیا هێناوە و ماوەی شەش ساڵە میواندارییان دەکەین و دەرفەتی خوێندمان بۆ رەخساندوون و شوێنی مانەوەمان بۆ دابین کردوون. ئەوە کێشەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە.

ئێمە بە لێقەوماوان و ئەوانەی هەڕەشەیان لەسەرە ناڵێین قبووڵتان ناکەین. هەمیشە دەرگا و باوەشمان بۆیان کراوەیە. نیگەرانی ئێمە لەوەیە ئەگەر هەڕەشەیەکی نوێ و جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە بەرپابوو کێ باجی ئەوە دەدات؟ بە پێچەوانەوە تورکیا وڵاتێکی بەهێز و سەقامگیری ناوچەکەیە. شارستانییەتی نێوان ئاسیا و ئەورووپایە و وڵاتێکە ئەرکی پرد دەبینێت لە نێوان کۆمەڵی موسڵمان و کریستیان. تورکیا رۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە تەشەنە نەسەندی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی تیرۆر بۆ ئەورووپا و وڵاتانی دیکە. دەبێت ستایشی ئەمە بکرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.