به لای ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكا و توركیا قبووڵكراو نییه چیای شنگال له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی یان ئێران كۆنتڕۆڵی بكرێ و له‌و ناوچانه بمێننه‌وه.
پڕۆفیسۆر دكتۆر خه‌لیل ئیسماعیل ، پسپۆڕ له جوگرافیای سیاسی، به ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: ناوچه‌ی شنگال ناوچه‌یه‌كی گرنگه و پردێكه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا و له نێوان عێراق و ئێران و سووریا و لوبنانیش، بۆیه ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه ئێران له‌و ناوچه‌یه بێت، توركیاش ره‌تی ده‌كاته‌وه، بۆیه توركیا و ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێت و حكوومه‌تی عێراقیش وه‌كو ئێستا له‌و ناوچه‌یه نامێنێت و ئه‌م ناوچه‌یه بۆمبی ته‌وقیتكراوه ده‌بێت ببێته ناوچه‌یه‌كی هێمن، چونكه به‌ڕاستی نه توركیا ده‌هێڵێت قه‌ندیلی دووه‌م له ناوچه‌ی شنگال دروست بێت، نه ئه‌مریكا پێی خۆشه حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ بێت، بۆیه له‌گه‌ڵ عێراق له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێشتریش كه پێشمه‌رگه چووه‌ته ئه‌و شوێنانه به‌ڕێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به ئاگاداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراق به‌و شێوه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كرد.
ده‌شڵێت : ناوچه‌ی شنگال ناوچه‌یه‌كی ستراتیجیی گرنگه، چونكه یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانییه، ده‌شتاییه، ئه‌م ناوچه‌یه له ته‌له‌عفه‌ره‌وه تا سنووری عێراق و سوریا پێیده‌ڵێن بادییه‌ی جه‌زیره ناوچه‌یه‌كی ده‌شتاییه له‌و ناوچه‌یه ته‌نها چیای شنگالی لییه، ئه‌م چیایه له ناوچه‌یه‌كی كراوه‌یه و له رووی سه‌ربازییه‌وه سوودی لێ ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها چیاكه له هه‌ندێك شوێن زۆر به‌رزه و ده‌گاته هه‌زار و 600 مه‌تر و به‌ره‌و ناو سووریاش درێژ ده‌بێته‌وه، بۆیه له رووی سه‌ربازییه‌وه سوودی هه‌یه و درێژایی زۆره تا ده‌گاته ناو سووریا، بۆیه ناوچه‌یه‌كی زۆر گرنگه، به تایبه‌ت ئه‌مڕۆ سووریا كه وه‌زعی ئاوا خراپه، بۆیه قبووڵكراو نییه به لای ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكا و توركیا كه ئه‌و چیایه حه‌شدی شه‌عبی یان ئێران كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و له‌وێ بمێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.