سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، بڕیاڕهیشه سەردانی حزبەکان بکات، ئومێد دەکەین لە کۆبوونەوەکانى داهاتوو بڕیار لەسەر گەڕانەوەیان بۆ نێو کایەکانى دەسەڵات بدەن.
سبەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
سهرچاوهیهك رایگهیاند بڕیاره سبهی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بكەن.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان و رۆڵی پەرلەمان لە چارەسەركردنی كێشەكان دەكرێت.
لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و ئەگەرێكی زۆریش هەیە لەم هەفتەیەدا شاندی حكومەت سەردانی حزبەكانی هەرێم بكات.
راوێژکارى تایبەتى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئاشكرای كرد، بڕیارە حكومهت سەردانی حزبەکان بکات، ئومێد دەکەین لە کۆبوونەوەکانى داهاتوو بڕیار لەسەر گەڕانەوەیان بۆ نێو کایەکانى دەسەڵات بدەن، وتیشی، هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازى هاوڕان لەسەر یەک دەنگى و یەکڕێزى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان.
دڵشاد شەهاب رایگهیاند، ئێستا حکوومەتى هەرێمى کوردستان راسپێردراوە بۆ ئیدارەدانى هەرێمى کوردستان لەم دۆخەدا، لەم چوارچێوەیە سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کردووە و بڕیاریشە سەردانی حزبەکانی دیکەش بکات، یەکێک لەو لایەنانەی بڕیارە حکوومەت سەردانی بکات، بزووتنەوەی گۆڕانە، ئومێد دەکەین لە کۆبوونەوەکانى داهاتوو بڕیار لەسەر گەڕانەوەیان بۆ نێو کایەکانى دەسەڵات بدەن.
دڵشاد شەهاب دووپاتى دەکاتەوە کە هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازى هاوڕان لەسەر یەک دەنگى و یەکڕێزى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو قۆناغەى ئێستا کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت.
ئاماژەى بەوەشدا کە خەڵکێک لە هەوڵى ئەوەدا بوو کە بەغدا مامەڵەی راستەخۆ لەگەڵ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بکات، دواجار لێکتێگەیشتنى حکوومەت و دامودەزگاکان و کاریگەرى چەند لایەنێک بە ئەرێنى وایکرد سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى خۆى رەتى راستەخۆ مامەڵەکردنى بەغدا لەگەڵ پارێزگاکان بکات
بهر له چهند رۆژێك پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونهوهی سهركردایهتیدا، نێچیرڤان بارزانی جێگری سهرۆكی پارتی، هاوكات كه سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیرانی كوردستانیشه راسپاردبوو، بۆئهوهی نێوهندگیری له نێوان سهرجهم پارته سیاسیهكانی كوردستاندا بكات، بهمهبهستی لێكنزیكبوونهوه و درووستبوونی كۆدهنگیهكی بههێز لهنێوان لایهنهكاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.