Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:22

لیوایەکی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری لە خورماتوو جێگیر ده‌کرێت

فەرماندەی لیواكەیان كەسێكی عەرەبە
کوردستان TV
100%

بڕیارە لیوایەکی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری لە دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حوسێن لە خورماتوو جێگیر بکرێت، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتووش رایگه‌یاند گوایە دەیانەوێت ئەو هێزە لەبری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو جێگیر بكەن، بەڵام ئەو هێزە گوایە هێزی فوئاد مەعسوومی سەركۆماری عێراقە و كوردن، كەچی فەرماندەی لیواكەیان كەسێكی عەرەبە.


راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، عەبدوڵڵا عەلیاوەیی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی ھێزێکی کوردی بۆ شارۆچکەی خورماتوو دەربڕیوە.

گوتیشی، بڕیارە لیوایەکی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری لە دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حوسێن لە خورماتوو جێگیر بکرێت.

له‌باره‌یه‌وه‌ عەقید كاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "باس لە بڕیاری ناردنی هێزێكی پاسەوانانی سەرۆكایەتیی كۆمار بۆ خورماتوو دەكرێ، گوایە دەیانەوێت ئەو هێزە لەبری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو جێگیر بكەن، بەڵام ئەو هێزە گوایە هێزی فوئاد مەعسوومی سەركۆماری عێراقە و كوردن، كەچی فەرماندەی لیواكەیان كەسێكی عەرەبە، ئەوەش متمانە بە گەڕانەوەی خەڵكی خورماتوو بۆ سەر ماڵ و حاڵیان نادات و ناردنی هێزەكەی پاسەوانانی سەرۆكایەتیی كۆمار دۆخی ئەمنی لە شارەكە بەرەو باشی نابات.

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو جەختیش دەكاتەوە: ناردنی هێزەكەی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ خورماتوو، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر باری ئەمنی شارەكە نابێت و شتێكی زۆر بێ واتایە، لەبەری ئەوە دەبوو زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاسایش، پۆلیس، قایمقامی شارەكە و سەروەریی یاسا بكرایە.

گوتیشی: عێراق دەیەوێت حوكمی سەربازی لە خورماتوو بسەپێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.