هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری كه‌ركوك ( سابیر كوردستانی) گۆرانییه‌كی نوێی ئاماده‌یه ته‌نها ماوه كلیپی بۆ بكات و بڵاویبكاته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاشكرایكرد كه به‌رهه‌مێكی تازه‌ی ئاماده‌یه به‌ڵام له‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بڵاویناكاتهوه ,به‌ڵكو به نیازه له قۆناخێكی دیكه و به كوالێتییه‌كی به‌رز بڵاویبكاته‌وه .
كوردستانی ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری وتی: له ئێستادا بارودۆخی كوردستان ناجێگیره .بۆیه به‌رهه‌مم هه‌بێت و نه‌بێت هیچ مانایه‌كی نیه.
ناوبراو وتیشی كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی روداوێكی ڕاستی له پشته‌وه‌یه واته گوزارشت له ناخی ئه‌و ده‌كه‌ن به تایبه‌تی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه خۆی تێكستی بۆ نووسیون .
جێی باسه سابیر كوردستانی له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و له ساڵانی حهوتاكان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌و له ئێستادا خاوه‌نی ژماره‌یك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.