بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سپۆتنیک)ی رووسی، رۆژی شەممە 11/11/2017 ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی سەرانی ئاسیا (ئاپیک) لە ڤێتنام، کۆ بوونەتەوەو دواتر بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بلاوكردووتهوهو تێیدا داوایان لە هەموو لایەنە شەڕکەرەکانی سووریا کردووە بەشداریی دانیشتنەکانی ئاشتیی لە جنێڤ بکەن.
ئەو دوو سەرۆکە هەروەها رێککەوتوون لەسەر ”پابەندبوون بە سەروەری و سەربەخۆیی سووریا“ و پێویستیی گەیشتنە چارەسەرێک بەبێ شەڕ.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پوتین و ترەمپ جەختیان لە بوونی پەیوەندیی نێوانیان کردووەتەوە بۆ خۆدوورخستنەوە لە ”رووداوە ترسناکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“.
ههردوو سەرۆکی رووسیا و ئەمریکا رێککەوتوون لەسەر درێژەدان بە رێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و چاودێریکردنی ئەو رێککەوتنە لە سەنتەرێکی هاوبەشی ئوردنی، رووسی و ئەمریکی لە عەممانی پایتەختی ئوردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.