Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:37

کۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت
کوردستان TV
100%

كۆسره‌ت ڕه‌سول گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكی دایه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

 نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ١١/١١/٢٠١٧ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی  گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ د.دارا ڕه‌شید له‌تیمی پزیشكی تایبه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ڕایگه‌یاند: ئێستا كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌مخۆری كوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێستا كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.