سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رۆژانی 13-15ی تشرینی دووه‌م، سه‌ردانی كوێت و قه‌ته‌ر ده‌كات و ئه‌و رێككه‌وتننامانه واژوو ده‌كات كه دانوستانیان له‌نێوان هه‌ردوو ولاتدا ته‌واوبووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌ردۆغان له رۆژانی 13-15ی تشرینی دووه‌م، سه‌ردانی كوێت و قه‌ته‌ر ده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوێت، ئه‌ردۆغان ئه‌و رێككه‌وتننامانه واژوو ده‌كات كه دانوستانیان له‌نێوان هه‌ردوو ولاتدا ته‌واوبووه، پاشان له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌ته‌ر سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی باڵای ستراتیجی توركیا-قه‌ته‌ر رێكده‌خرێت.
له‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان له كوێت و قه‌ته‌ر ئه‌نجامیده‌دات په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و كوێت به‌هه‌موو ئاڕاسته‌كانیه‌وه تاوتوێ ده‌كرێت و، بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.