Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:21

میشێل عه‌ون داوا ده‌کات سه‌عد حه‌ریری بگه‌ڕێته‌وه‌ لوبنان

شێوازی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری قبوڵنه‌كراوه‌
Michel Aoun
کوردستان TV
100%

میشێل عه‌ون سه‌رۆك كۆماری لوبنان رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌ دیدارێكدا له‌گه‌لأ وه‌لید بوخاری باڵیۆزی سعوودیا له‌ لوبنان، داوای كرد سه‌عد حه‌ریری بگه‌ڕێته‌وه‌ لوبنان . 

ناوبراو وتیشی شێوازی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری قبوڵنه‌كراوه‌ .

هاوكاتیش ژان ئیۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رادیۆی یۆرۆپ یه‌كدا وتی كه‌ ئه‌و پێیوایه‌ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی لوبنان له‌ سعوودیا سه‌ربه‌سته‌ و هیچ جۆره‌ رێگرییه‌كی هاتووچووی بۆ دانه‌نراوه‌ له‌م وڵاته‌دا .

هاوكاتیش رۆیته‌رزیش له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دوو به‌رپرسی پله‌ باڵای لوبنانی پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه‌ سه‌عد حه‌ریری له‌ ریازی پایته‌ختی سعوودیا زیندانیكراوه‌ .

هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی دیكه‌ی لوبنانی وتوویه‌تی كه‌ حه‌ریری له‌ ژێر گوشار و به‌ فه‌رمانی ریاز ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و ئێستاش له‌ سعوودیا له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ندكراوه‌ .

هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز لێدوانه‌كه‌ی میشێل عه‌ون سه‌رۆك كۆماری لوبنان له‌ دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سعوودیا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ریری، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌یه‌ كه‌ ئێستا به‌سه‌ر چینی سیاسییه‌كانی لوبناندا زاڵه‌ .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆی فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.