ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمه، لە هەردوو گەڕەكی (شۆریجە)و (پەنجا عەلی) لە كەركووك هێرش كراوەتە سەر هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی.
شەڕ و پێکدادانه‌كه لەنێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی شۆریجە (نزیک چێشتخانەی حەمە ناسر) بووه، چەند خۆبەخشێکی نێو شاری كه‌ركووك هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و هه‌مه‌رێكی حه‌شدی شه‌عبیان تێكشكاندووه.
بەپێی زانیارییەكان ئەو هامەڕەی لە لایەن خۆبەخشەكانەوە تێكشكێنراوە لە گەرەكی شۆریجە وەستابوو.
هه‌ر به‌پێ زانیارییه‌كان دەنگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکە بیستراوە، برینداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی نێو شاری كه‌ركووك.
چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گەرەکی شوریجەی کەرکوک تەقە لە خەڵک دەکەن و دەستییان بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و رەشبگیری کردووە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە خەڵکی گەڕەکی شوریجە كردووه، کە گەڕەکێکی کوردنشینی کەرکووکە و چەکی قورسیان بەکارهێناوە.
هه‌روه‌ها دەستیان بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لەو گەڕەکە کردووە و چەندین گەنجی کوردیان دەستگیرکردووە.
شایه‌نی باسه لە 16ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند كەسێك كە بە ناپاكەكان ناسراون هێرشیان كردە سەر كەركووك داگیریان كرد لەو كاتەوە تا ئێستا كەركووك هیچ ئارامییەكی بەخۆیەوە نەدیوە و هاووڵاتییانیش تێیدا ئاوارە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.