Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:00

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی چین؛ چەکی ناوەکی کۆریای باکوور تاوتوێ ده‌کات

ترەمپ: کات تێدەپەڕێت و پێویستە بەخێرایی جووڵە بکەین
کوردستان TV
100%

بەیانی ئه‌مرۆ پێنجشەممە 9/11/2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەککینی پایتەختی چین لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند" لەگەڵ سەرۆکی چین باسی پرسی چەکی ناوەکی و کۆکوژی کۆریای باکوورمان کردووە و ”پێم وایە چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە هەیە“.

سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سەرۆکی چین کردووە هەوڵی زیاتر بدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ چەکە ناوەکییەکانی کۆریای باکوور، چونكه‌ ده‌لێت" کات تێدەپەڕێت و پێویستە بەخێرایی جووڵە بکەین.

 
کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات، پێچەوانەی خواستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەوڵی پەرەپێدانی چەکە ناوەکییەکانی دەدات و هەڕەشەی لەناوبردنی ئەمریکا ده‌كا

ت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.