به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ولێر سه‌رجه‌م كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاگادار ده‌كاته‌وه، له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ بانك بهێنن، چونكه زۆر پێویستن:-
دوو وێنه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگی میراتگر
كۆپیه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگی ناسنامه‌ی باری شارستانی میراتگر
كۆپی ناسنامه‌ی شه‌هید یان جینۆسایدكراو + به‌خێوكه‌ر
ژماره‌ی مۆبایلی میراتگر
ناوی سیانی دایكی شه‌هید
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی شاری كه‌ركوكیش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاندووه: مووچه‌كانیان له به‌نكی "بێخاڵ" له شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت و پێویسته میراتگر سه‌ردانی ئه‌و به‌نكه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.