Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 05:08

هێرشکرایە سەر دوو تانکەری زەبەلاحی نەوتی سعوودی لە گەرووی هورمز

کوردستان TV
100%

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، دوو تانکەری زەبەلاحی نەوتی سعوودی لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

ڕۆیتەرز لە زاری هەردوو کۆمپانیای ماریسکس بۆ بەڕێوەبردنی مەترسییە دەریاییەکان و کێپلەر بۆ شوێنکەوتنی جوڵەی کەشتییەکان بڵاویکردەوە: درەنگانی شەوی دووشەممە، دوو تانکەری زەبەلاح لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا بە ئاراستەی دەرەوە، بە تەنێکی نادیار پێکراون و جیاوازیی نێوان هەردوو هێرشەکە تەنها چەند خولەکێک بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای ماریسکس، ئەم دوو ڕووداوە هاوکاتە گوزارشت لە توندتربوونی ئاستی مەترسییەکان دەکەن لە ناوچە دەریاییەکانی عومان و گەرووی هورمزدا. هاوکات، داتاکانی کۆمپانیای کێپلەر ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر تانکەرێک بڕی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سعوودییان هەڵگرتبوو، کە هەفتەی ڕابردوو لە بەندەری ئەلموجەیمە بار کرابوون.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی، لە مانگی ئابدا جارێکی دیکە دەستی کردبووەوە بە پرۆسەی بارکردن و فرۆشتنی نەوت لە ناو گەرووی هورمزدا. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ڕانەگەیاندووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.