Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 05:42

لە ئاکرێ پڕۆژەیەکی ستراتیجیی کشتوکاڵی جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

لە کەرتی ماملیانی سنووری قەزای ئاکرێ پڕۆژەیەکی ستراتیجیی کشتوکاڵی بە سەرمایەی 10 ملیۆن دۆلار دادەمەزرێت و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی ستراتیجیی کشتوکاڵی لەسەر ڕووبەری 233 دۆنم و بە سەرمایەی 10 ملیۆن دۆلار لە کەرتی ماملیانی سنووری قەزای ئاکرێ دادەمەزرێت. 

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە: خانیی شوشەیی بۆ چاندنی میوە، ساردکەرەوە، کارگەی بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی میوە، کۆگا و شوێنی تایبەت بۆ چاندنی داروبار. هەروەها تەلاری کارگێڕی، باڵەخانەی خزمەتگوزاری و نیشتەجێبوون بۆ کرێکاران، بیری ئاو، تانکیی ئاو لەگەڵ مۆتۆری پێویست، وێستگەی کارەبا، ڕێگەوبان، باخچە، سەوزایی و ناوچەی کراوە لەخۆ دەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ئاماژەی بەوە دا، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.