ئه‌مینداری گشتی ناتۆ داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سووپاى عێراق بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان ده‌كات.
ینس ستوڵتنبێرگ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ، رایگه‌یاند" پێشوازی له‌و به‌ره‌و پێشچوونانه ده‌كه‌ین كه له‌شه‌ڕی دژی داعش له عێراق به‌دیهاتوون. وتیشی "ناتۆ به‌شدارێكی ته‌واوه له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و مه‌شق به‌هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات".
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ هه‌روه‌ها داوای دیالۆگێكی بنیاتنه‌رانه‌ی كرد، له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی عێراق، جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ر گرژییه‌ك كه رووبدات شه‌ڕی دژی داعش لاواز ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بریت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش باسی له‌پێشكه‌شكردنی هاوكاری كردووه له‌لایه‌ن ناتۆوه به هاوپه‌یمانان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.