جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە 9-11-2017، لە دەستپێکی کۆبوونەوەی گرووپی دژی داعش لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا رایگەیاند، لە گەرمەی هەوڵەکانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەوڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی بۆ تێکشاندنی داعش بە گرنگ وەسفکردو راشیگەیاند لە ئێستاوە 95%ـی خاکی عێراقیان له دهستى داعش رزگارکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.