Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:59

هەلیکۆپتەرێکی روسیا بە 10 سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوون

هەلیكۆپتەرەكە كە 10 سەرنشینی هەڵگرتووە لە ژێر چاودێری رادار ونبووەو
کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، لە ناوچەی کۆمی باکووری رووسیا هەلیکۆپتەرێکی مەدەنی بە 10 سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوو.

بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، هەلیكۆپتەرەكە كە 10 سەرنشینی هەڵگرتووە لە ژێر چاودێری رادار ونبووەو بێسەروشوێنە.

سەرچاوەكان لە بەشی فریاكەوتنی كۆماری كۆمی لە روسیا رایانگەیاند، تیمی رزگاركەر بەدوای هەلیكۆپتەرە ونبووەكەدا دەگەڕێن، دوای ئەوەی پەیوەندیان پێوە نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ستافی هەلیكۆپتەرەكە تیمی فریاكەوتنیان ئاگاداركردووەتەوە كە ماتۆڕەكەی لەكاركەوتووەو ناچاربووە 70 كیلۆمەتر دوور لە شاری ئوختای كۆماری كۆمی بنیشێتەوە، پێش ئەوەی پەیوەندیان پێوە بپچڕێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.