Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:14

ڕۆژنامەیه‌ک: کۆنتڕۆل کردنی چیای شنگال لەلایەن ئێرانه‌وه‌ مەترسی لەسەر ئیسڕائیل دروست دەکات

ئێران دەتوانێت لەوێوە ھێرش بکاتە سەر تەل ئەبیب 
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامەی (زە ئەڵماینەر) لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کۆنتڕۆل کردنی چیای شنگال لەلایەن ئێران مەترسی گەورە لەسەر ئاساییشی ئیسڕائیل دروست دەکات.

ئاماژەشی بەوە داوە کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە و ھەوڵی دروست کردنی بنکەیەکی سەربازی لەسەر چیای شنگال دەدەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوە داوە کە ئێران زیاتر لە 10 ساڵە ھەوڵی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ناوچە شاخاوییە دەدات کە لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە ڕۆژھەڵاتی سووریا له‌ هەردوو بەشی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان“.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، کەتیبەکانی خۆراسانی کە سوپای پاسدارانی ئێران پاڵپشتییان دەکات، كه‌ خەریکی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازین لە بەرزاییەکانی چیای شنگال. ھەروەھا ئەبو مەھدی موھەندیس، کەسی دووەمی نێو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تیرۆرستی ناساندووە، چەند جارێک لەو ناوچەیە بینراوە.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە ئەگەر ئەو چیایە کۆنتڕۆل بکرێت، بە مانای کۆنتڕۆڵکردنی ھەموو ناچەکە دێت. دەشڵێ: ”ئێران دەتوانێت لەوێوە ھێرش بکاتە سەر تەل ئەبیب و یارمەتی بۆ حزبوڵای لوبنانی بنێرێت“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.