چەکدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو، بەردەوامن لە سووتاندن و تەقاندنەوەی خانووی ھاووڵاتییانی کوردی ئەو شارۆچکەیە.
عەقید کاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند: "چەکدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو، لە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامن لە سووتاندن و تەقاندنەوەی خانووی ھاووڵاتییانی کورد، لە نوێترین کردەوەی ئەو چەکدارانەدا 15 خانووی دیکەی ھاووڵاتییانیان تەقاندەوە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ئەوەشی خستە روو، کە تا چەکدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بن، ئاوارەکانی خورماتووش ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.