Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:25

داوا دەکرێت پێنج نمرەی دیکە بدرێتە قوتابیانی خولی دووەمی زانکۆکان

پەرلەمانتارێك: داواکاریمان داوەتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
کوردستان TV
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە لەپێناو ھاوکاریکردنی ئەو قوتابیانەی زانکۆ کە کەوتونەتە خولی دووەم، داواکارییان داوەتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، کە پێنج نمرەی دیکەش بدرێتە ئەو قوتابیانە.

شوکریە شێخانی، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە پەرلەمانی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "پێشووتر وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پێنج نمرەی زیادەی دایە ئەو قوتابیانەی زانکۆ کە کەوتونەتە خولی دووەم لە پێناو ئەوەی کە دەربچن بەتایبەت ئەوانەی کە نمرەی کەمیان پێویستە بۆ دەرچوون".
 
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو: "بەڵام ھەستمان کرد ئەو نمرەیە کەمە، بۆیە داواکاریمان داوەتە وەزارەتی ناوبرا کە پێنج نمرەیەکی دیکەش بداتە ئەو قوتابیانە، واتە نمرەکە بکرێتە 10 نمرە کە پێمانوایە چارەسەری گرفتەکانی زۆرێک لە قوتابیانی زانکۆ دەکات بەوەی کە دەربچن".

ئەوەشی روون کردەوە، کە بەدەر لەوەش بەنیازین کە فەرمانگەی وەگرتنی قوتابیان و بەڕێوەبەری گشتیی پڵاندانانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بانگھێشتنی لیژنەکەمان بکەین، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی قوتابیان لەگەڵ سیستەمی زانکۆ لاین و وسیستەمی زانکۆی ڕاستەوخۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.