Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:06

محەمەدی حاجی مەحموود: ئەگەر عەبادی دەسەڵاتی ھەبێت گەلی کورد ناھێڵێت

محەمەدی حاجی مەحموود: بەھیچ شێوەیەک ڕیفراندۆم ھەڵناوەشێتەوە
کوردستان TV
100%


سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانە و بەھیچ شێوەیەک ڕیفراندۆم ھەڵناوەشێتەوە.

محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/11/2017، لەمیانەی بەشداریکردنی لە چلەی ماتەمینی مێژوونووس و جوگڕافیاناس و گەڕیدەی گەلی کورد کەریم زەند، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەرێمی کوردستان، گرژی و ئاڵۆزی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین، دۆخەکە ھێور بێتەوە، دواتر زەمینە سازی دەکەین، بۆئەوەی بەغدا و ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی یاسایی کێشەکانیان چارەسەر بکەن".

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەوەشی خستە روو: "ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانە و بەھیچ شێوەیەک ئەو ڕێفراندۆم ھەڵناوەشێتەوە".

محەمەدی حاجی مەحموود،  ڕایگەیاند: "ئەوەی حەیدەر عەبادی، بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە، پێچەوانەی دەستووری عێراقە، بۆیە ئەگەر عەبادی دەسەڵاتی ھەبێت، گەلی کورد ناھێڵێت، چونکە ئەو مەرجی ھەیە کە ھەرێمی کوردستان نەمێنێت، بەڵام عەبادی ناتوانێ کارێکی لەو شێوەیە بکات، چونکە ئێستا ناوچەیەکی فراوان ھەیە پێی دەگوترێ ھەرێمی کوردستان، بێگومان لە دەستووری عێراقدا جێگیربووە و پشتیوانی نێودەوڵەتی ھەیە، بۆیە ھێچ شتێک بەقسەی عەبادی نابێت".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.